حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 2 DEC 2024 11:07 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە

TUE, 2 JUL 2019 18:14 | KRG Cabinet

به‌ڕێز جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ خاتوو جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیى سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پرسی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی پارێزگای كەركووكی تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندی نەتەوەیەكگرتووەكان کە ئەمڕۆ سێ شەمە 2-7-2019 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە وردی تیشكی خستەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا و جەختی کردەوە کە دەبێت هەرچی زووە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەتیش ئەو گرفتانای لەبارەی نەوت و بوودجە ھەن.

سەبارەت بە كێشەكانی كەركووكیش، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی بە شاندی میوانی راگەیاند؛ پێویستە ڕەوشی شارەكە ئاسایی بكرێتەوە، پرۆسەی جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوریش دەست پێ بكاتەوە و هەموو لایەنەکانیش كار بۆ پتەوكردنی پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكانی شارەكە بكەن، و ئاماژەی بە بۆچونی سەرۆک مام جەلال- دا سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵە کردن لەگەڵ پرسی کەرکووک کە وەک نەشتەرگەری مێشک ھەستیارە و دەبێت زۆر بەووردی ئیشی تێدا بکرێت و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەیی تێدا بەرپا بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پێویستی بەردەوامبوونی چاکسازییەکان لە کابینەی داهاتوودا کرد و بە تایبەتیش جەختی کردەوە لەسەر پێویستی رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی لە کوردستان ھەروەھا بەردەوامی چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان