کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن و لێدوانەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی جێبەجێکارییە لە هەرێمی کوردستان. لێدوان و ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی دەرچوو لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وتەبێژی حکومەت لەخوارەوە ئاماژەیان بۆ کراوەو بەهەمان شێوە بڵاوکراوە ڕۆژنامەوانییەکانی پەیوەندیدار بە کۆبونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دانیشتنە تایبەتەکان.
چاڵاکیەکان
قوباد تاڵەبانی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە
TUE, 2 JUL 2019 18:14
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندی نەتەوەیەكگرتووەكان کە ئەمڕۆ سێ شەمە 2-7-2019 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە وردی تیشكی خستەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا و جەختی کردەوە کە دەبێت هەرچی زووە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەتیش ئەو گرفتانای لەبارەی نەوت و بوودجە ھەن.
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
SAT, 29 JUN 2019 10:05
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات.
قوباد تاڵەبانی: چاکسازییەکان بەردەوام بن و زیاتر پەرەیان پێ بدرێت
MON, 24 JUN 2019 17:32
لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئاندرۆ پیك، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و شاندی هاوڕێی، قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، جەختی لەسەر ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی بەتایبەتی وەبەرهێنانی ئەمەریكی كرده‌وه بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتری وەبەرھێنان لە كوردستان.