حکومەتی هەرێمی كوردستان
THU, 26 DEC 2024 13:57 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

ئەرمینیا بانگهێشتی قوباد تاڵەبانی کرد و لە هەرێمیش كونسوڵخانە دەكاتەوە

THU, 20 JUN 2019 13:24 | KRG Cabinet

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای دیپلۆماسیی ئەرمینیا كرد و تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاریكاریی دوو قۆڵی كرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە ڕۆژی پێنجشەممە 20 حوزەیرانی 2019 لەهەولێر بەڕێوەچوو، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندی ئەرمینیا بە سەرۆكایەتی به‌ڕێز ئەتانیس مارگاریان و ئامادەبوونی به‌ڕێز هراچیا پۆلادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە بەغدا، سەبارەت بە  پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا وگواستنەوە و گەیاندن و خوێندنی باڵا گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەكەدا به‌ڕێز باڵیۆزی ئەرمینیا ڕایگەیاند كه‌ سەرەتای ساڵی داهاتوو وڵاتەكەی كۆنسوڵخانە لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە بە مەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموون بەتایبەتی له‌ بواری خوێندن و خوێندنی باڵا.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا شاندەكەی ئەرمینیا بە فەرمی بانگهێشتی به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی یان كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئایتی كە بڕیارە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ (2019) لە ئەرمینیا بەڕێوەدەچێت.

لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەکە لە وەزیرانی خوێندنی باڵا و شارەوانی و سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، ئامادە بوون.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان