بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان.
هیوادارین ئەم جەژنە مایەی خێر و خۆشیی کوردستان و گەلەکەی بێت لە سایەی تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ئارامی و سەقامگیریدا.
هیوای جەژنێکی پر لە شادی و پشوویەکی ئارام بۆ سەرجەم کوردستانیانی ئازیز دەخوازین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٣/٦/٢٠١٩