رووداوه‌كانی هاتوچۆ له ساڵی ڕابردوو كه‌متر بوونه‌ته‌وه
3/7/2019 10:54:16 AM
لیوا رزگار عەلی له‌باره‌ی ره‌وشی رێگاوبان و پابه‌ندبوونی شۆفێران بۆ پێشخستنی سیسته‌می هاتوچۆ گوتی رێگاوبان و شۆفێران بۆ پێشخستنی سیسته‌می هاتووچۆ له رێژه‌ی خواره‌وه‌ی مام ناوه‌ندن و شه‌قام ورێگاوبان بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل گونجاو نییه. به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نێوان به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ و شاره‌وانی له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی شه‌قام و رێگاوبان هه‌یه.
ده‌زگای گشتی مین زیاتر له حەفت ملیۆن مه‌تر چوارگوشه له ناوچه رزگاركراوه‌كان لە داعش له ته‌قه‌مه‌نی پاككردووه‌ته‌وه
11/26/2018 12:44:45 PM
سیراج بارزانی گوتی، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی تلكێف به 12 بۆتلی گاز ماده‌ی كیمیایی ژهراوی به‌تایبه‌تی ماده‌ی كلوریان به‌كارهێنا. تیمی ته‌قاندنه‌وه‌ی مین له ده‌زگای گشتی مین بە هاوكاری وسەرپەرشتی تیمە تایبەتەکانی چەکی کیمیایی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناخۆ ماده كیمیاییه‌كانی داعشی پوچه‌ڵ كردووته‌وه.
ژماره‌ی گه‌شتیاران ئه‌مساڵ ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كردووه
10/8/2018 10:10:19 AM
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ملیونێك و310 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، كه زۆربه‌یان له باشوور وناوه‌راستى عێراقه‌وه هاتوون. هەر له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، 349 هه‌زار گه‌شتیار له ماوه‌ى 11 رۆژدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه وداهاتی ئه‌و گه‌شتیارانه بۆ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 140 ملیار دینار بووه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو: سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی شەست لەسەدی ئاوی هه‌رێم ناوخۆییه
7/30/2018 7:07:53 PM
د. غازی فایق: هه‌رێمى كوردستان به بوونی پێنج رووبار به تێكرای ئاوی رۆیشتوو 29.77 ملیار م3 كه 17.74 ملیار م3 له‌ناو خاكى هه‌رێمه و 12.03 ملیار م3 له ده‌ره‌وه‌ى ئاوى هه‌رێمه، خاون سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه. ئاوى ژێر زه‌ویش له هه‌رێمی كوردستان به زیاتر له پێنج ملیار م3 خه‌مڵێنراوه، كه 79.70 لەسەدی بۆ خواردنه‌وه به‌كاردێت، 18 لەسەدی بۆ كاروبارى كشتوكاڵی، 1.70 لەسەدی بۆ پیشه‌سازى و0.30 لەسەدی بۆ كاری توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى به‌كار دێت.
نێچیرڤان بارزانی: نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌مێنێت
3/28/2018 7:40:28 PM
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خسته ڕوو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سیستمى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى له به‌رژوه‌ندیى مووچه‌خۆراندا په‌سه‌ند كرد
3/28/2018 7:11:15 PM
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چین پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه
3/15/2018 5:36:19 PM
له دیدارێكدا به‌ڕێز ویچینگ سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له دژی تیرۆر به‌رز نرخاند و پشتگیری بۆ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆی به‌ریتانیا به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه
3/14/2018 10:43:31 PM
له دیدارێكدا به‌ڕێز وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه له ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستخۆشی له یه‌كهه‌ڵوێستیى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌كه‌م
3/4/2018 5:34:51 PM
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بێ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كرد.
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه
2/4/2018 2:57:52 PM
له دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی.